Zana Natık Kerem
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٨٩٨ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٤ کەسی دیکەیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٨٨٥ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٦٢ ھەزار و ٥٢٠ کەس و لەو ژمارەیەش ١٢ ھەزار و ٤١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٩١ ھەزار و ٦٥٧ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.