Yusuf Özcan
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
پاریس - AA
لە فەڕەنسا کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە شێوەیەکی خێرا لە زیادبووندایە، ژمارەی ئەو ناوچانەی کە لە رۆژی شەممەوە بە شەو قەدەغەی ھاتوچۆی تیایاندا جێبەجێ دەکرێ بۆ ٥٤ ناوچە زیادکرا.
سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، یان کاستێکس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و تێدا رایگەیاند کە دۆخی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی گەیشتووەتە ئاستی جددی.
کاستێکس ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە ھەفتەی رابردوو لە بواری تەندروستی حاڵەتی نائاسایان راگەیاندووە و لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمەوە، لە ٣٨ ناوچەی نوێ بۆ ماوەی شەش ھەفتە لە کاتژمێر ٢١:٠٠ تا ٠٦:٠٠ قەدەغەی ھاتوچۆ رادەگەیەنرێت.
لە فەڕەنسا کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە شێوەیەکی خێرا لە زیادبووندایە، ژمارەی ئەو ناوچانەی کە لە رۆژی شەممەوە بە شەو قەدەغەی ھاتوچۆی تیایاندا جێبەجێ دەکرێ بۆ ٥٤ ناوچە زیادکرا.
سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، یان کاستێکس راشیگەیاند کە ئەم رێکارە لە کۆی گشتی ٦٦ ملیۆن خەڵکی وڵاتەکەی، ٤٦ ملیۆن کەس دەگرێتەوە.