Buğrahan Ayhan
31 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆ بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی ڕێکخراوی هاوبەشی شانگهای، بەرەو بیشکێکی پایتەختی قیرغیزستان بەڕێکەوت.
فڕۆکە تایبەتەکەی کە سەرکۆمار ئەردۆغان، هاوسەرەکەی ئەمینە ئەردۆغان و دەستەی هاوڕێیانی گواستەوە، کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە فڕی.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە، لەلایەن جێگری سەر کۆمار جەودەت یەلماز، سکرتێری گشتی سەرکۆمار حەقی سوسماز، پارێزگاری ئەنقەرە یاکوپ جانبۆلات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەوە، بەڕێکرا