نه‌شته‌رگه‌ری دڵ بۆ ئارنۆڵد ئەنجام درا
ئارنۆڵد شوارزنگر كه به زنجیره فیلمی "ته‌رمیناتۆر" ناوبانگی ده‌ركرد نه‌شته‌رگه‌ری دڵ به رێگەی کردنەوەی سنگی بۆ ئه‌نجام درا.
New York
نیویۆرك - AA
ئارنۆڵد شوارزنگر كه به زنجیره فیلمی "ته‌رمیناتۆر" ناوبانگی ده‌ركرد نه‌شته‌رگه‌ری دڵ بە رێگەی کردنەوەی سنگی بۆ ئه‌نجام درا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئارنۆڵد رایگه‌یاند دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هولیود كه ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵه، لە ئێستادا ره‌وشی ته‌ندروستی جێگره.
له راگه‌یه‌ندراوكه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی راگری پوچانه‌وه‌ی ده‌مار كه له ساڵی ١٩٩٧ه‌وه له ناو ده‌ماره‌كانی دڵیدا جێگیر كراوه ئه‌نجام دراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه.
ناوبراو كه به‌وه ناسراوه له فیلمه‌كانیدا زوو زوو گوزاره‌ی "ده‌گه‌ڕێمه‌وه" به‌كار ده‌هێنێ و دوای نه‌شته‌رگه‌یه‌كه‌ش یه‌كه‌م گوته‌ی "ده‌گه‌ڕێمه‌وه" بوو.
ئارنۆڵد له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا ده‌ستی كردووه به یاری له‌شجوانی، دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵی خه‌ڵاتی مستەر یونیڤەرس بۆ ئه‌ماتۆرانی ئه‌و بواره پێ ده‌درێ، ده‌بێته گه‌نجترین كه‌س كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست بهێنێ. هه‌روه‌ها حه‌وت جار خه‌ڵاتی مستەر ئۆلیمپای له بواری پڕۆفیشناڵی له‌شجوانیدا پێبه‌خشراوه.
به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی له بواری له‌شجوانیدا ئارنۆڵد له ته‌مه‌نی ٢١ ساڵیدا له نه‌مساوه روو ده‌كاته ئه‌مریكا. له ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵیدا له رێگای فیلمی "هێرکلس له نیویۆركه" پێ ده‌نێته ناو جیهانی سینه‌ما و تاكو ئێستا له نزیكه‌ی ٥٠ فیلم‌دا رۆڵی گێڕاوه.
ئارنۆڵد یه‌كێكه له كۆچبه‌ره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا و ماوه‌ی دوو خول ٢٠٠٣-٢٠١١ فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا بووه.