Hawkar Yaseen
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ١٣٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٣٤ کەس لە دهۆک، ٥٠ لە هەولێر، ٤٦ لە سلێمانی، حەوت کەس لە گەرمیان و یەک توشبووش لە هەڵەبجە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٢٨ لە دهۆک، ٢٧ کەس لە سلێمانی، ٤٣ لە هەولێر، شەش لە گەرمیان و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو کەس لەر هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، یەک کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە دهۆک.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ١٢٣ هەزار و ٥٨١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ١٠٧ هەزار و ١٨٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٠٢ هەزار و ٥٤٥ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ١٤٠ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٥٠١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.