Hawkar Yaseen
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٤٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون بەجۆرێک کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٠٨ تووشبوو، ١٢٩ لە هەولێر، ٥٥ لە دهۆک، ٤٦ لە گەرمیان و هەشت کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٢٢ کەس، ١٩٣ کەس لە هەولێر، ٧٩ کەس لە دهۆک، ٥٥ لە گەرمیان، ١٨ کەس لە هەڵەبجە و هەشت کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە دهۆک، دوو کەس لە هەولێر، یەک کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە گەرمیان.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٩٢٨ هەزار و ٧٤٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ١٧٣ هەزار و ٢٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٦٠ هەزار و ٥٦٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٤١٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا چوار هەزار و ٣١٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.