Sarmand Hameed
26 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تۆڕەکانی مۆبایلەوە نامەیەکی ئاراستەی هاووڵاتییان کردووە تیایدا داوای خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
لە نامەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کورستاندا هاتووە: "بۆ پاراستنی خۆت و خانەوادەکەت، لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، پێویستە کلێنکس بەکاربهێنی لەکاتی پژمین و کۆکین و فڕێدانی بەشێوەی دروست، خاوێنکردنەوەی ڕووکەشەکان بەشێوەی بەردەوام. دوورکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و نەخۆشان و گومانلێکراوان".