Ramal Mahmood
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
پەرلەمانی پۆڵهندا رەشنووسی پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی یهکجارهکی کورتاژی پەسەندکرد.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی پۆڵهندا بڵاویکردهوه ٢٣٠ پەرلەمانتار دەنگیان بە پڕۆژەیاساکە دا و لەبەرامبەردا ١٧٣ پەرلەمانتار لەدژی وهستانهوه، هاوکات ١٥ پەرلەمانتار دەنگیان نەدا. بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە تەنانەت لەدۆخی تایبەتیی وەک نەخۆشی و دەستدرێژییشدا رێگەنادرێت بە ئەنجامدانی کورتاژ بۆ لهباربردنی منداڵ و دەرهێنانی بەشێوەی پارچە پارچە لەنێو منداڵدانی دایک.
پەرلەمانتاری پارتی داد و مافی دەسەڵاتدار ئانا میلکزانۆوسکا پشتگیریی خۆی بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە دەربڕی و گوتی: "من دایکی منداڵێکی مەغۆلم. ئێوە لەوە دڵنیادەکەمەوە ئەو ئازارە بوونی نییە کە خەڵک باسیدهکهن. منداڵەکەمم زۆر خۆش دەوێت".
لهبهرامبدهردا چاوەڕێدەکرێت هەزاران کەس لە وارشۆی پایتەخت دژی پەسەندکردنی ئەو پرۆژە یاسایە نارەزایی دەرببڕن.