Talha Yavuz
18 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2022
كیێڤ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیتری كولهبا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و پۆڵه‌ندا هاوپه‌یمانێتیی هه‌ماهه‌نگییان پێكهێناوه.
كولهبا له‌گه‌ڵ هاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ی، لیز تره‌س له كیێڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
كولهبا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ست به شكۆدار ده‌كات له راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتیی سێقۆڵی نێوان ئۆكراینا، به‌ریتانیا و پۆڵه‌ندا و له‌باره‌ی هاوپهیمانێتییهكهیشهوه راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
كولهبا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆله‌ندا و به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا شان به شانی گه‌لی ئۆكراینا تێده‌كۆشن و گوتی: "پۆڵه‌ندا و به‌ریتانیان هاوكارمان ده‌بن له پاراستنی وڵاته‌كه‌ماندا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له رووی ئابووری، بازرگانی، وزه و هه‌واڵی چه‌واشه‌كه‌ر و ناڕاست.