Ahmet Dursun
28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی چین به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێنج هه‌زار ئامێری كیت-ی تایبه‌ت به پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنای ره‌وانه‌ی ئێران كرد، ٢٠ هه‌زار كیت-ی دیكه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد.
باڵیۆزی چین له تاران، جانگ هوا له په‌یامێكیدا كه به زمانی فارسی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند: ''گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین (هوا جونینگ) گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی له چینه‌وه بۆ ئێران راگه‌یاند. هاوكاری زیاتر ره‌وانه ده‌كرێت''.
باڵیۆزی چین په‌یامه‌كه‌ی به ده‌سته‌واژه‌ی ''ئێران به‌هێز به'' ته‌واوكرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی، دوێنێ له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له چینه‌وه ٢٠ هه‌زار كیت-ی تایبه‌ت به پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكراوه.
باڵیۆزی چین له تاران، سه‌ره‌تای هه‌فته ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ٢٥٠ هه‌زار ده‌مامكی پارێزی و پێنج هه‌زار ئامێری كیت-ی تایبه‌ت به پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنایان به ئێران به‌خشیوه.