جيهان, تەندروستی

کۆشکی سپی: "تێستی کۆڤید-١٩ی جۆ بایدن پۆزێتیڤ دەرچووە"

Şerife Çetin  | 18.07.2024 - نوێکردنەوە : 21.07.2024
کۆشکی سپی: "تێستی کۆڤید-١٩ی جۆ بایدن پۆزێتیڤ دەرچووە"

New York

نیویۆرک - AA

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، تێستی کۆڤید-١٩ی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن پۆزێتیڤ دەرچووە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین جان پییەر لەمبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و هەر بۆیەش خۆی لە شوێنێک دوور لە تێکەڵبوون پاراستووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بایدن لە میانی کۆبوونەوەی جەماوەریی لاس ڤێگاس تووشی ئەم پەتایە بووە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕاشیگەیاندووە کە، پزیشکان چاودێری دۆخی تەندروستی بایدن دەکەن و جەختیشیان لەوە کردووەتەوە کە پلەی گەرمیی لەشی و لێدانی دڵی سەرۆکی ئەمریکا ئاساییە.

لەم بارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە کە تەندروستی باشە و سوپاسی ئەوانەشی کرد کە لە دۆخی دەپرسن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın