Ramal Mahmood
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەندامانی لیژنەی هەڵبژاردن کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو دەنگیاندا، کۆبووەوە و بە فەرمی بوونی دۆناڵد ترەمپی بە سەرۆکی ئەمریکای راگەیاند.
کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کۆبووەوە و دەنگەکانی ئەندامانی لیژنەی هەڵبژاردنی جیاکردەوە، کە لە مانگی کانوونی یەکەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگیان دابوو.
لەئاکامی جیاکردنەوەی دەنگەکان ترەمپ ٣٠٤ دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، پاڵێوراوی پارتی دیموکراتیش هیلاری کلینتۆن لە ٢٢٧ دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کە بۆ هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەمریکا پێویستی بە بەدەستهێنانی ٢٧٠ دەنگ بوو.
سەبارەت بە سکاڵاکانی دیموکراتەکان لە دانیشتنە کراوەکەدا لێدوانی بایدن کە گوتی "ئیدی ئەم کارە تەواو بووە" بووە جێی سەرنج.
لە ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان ترەمپ کە لە هەشتی تشرینی دووەمدا بەسەر رکابەرەکەی لە پارتی کۆماری هیلاری کلینتۆندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بە فەرمی بە سەرۆکی ئەمریکا راگەیەندرا، ترەمپ لە ٢٠ی ئەم مانگە دوای سوێند خواردن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت.