Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
پاریس – AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی رایگەیاند کە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی هاتووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لە وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەی Le Figaro دا رایگەیاند "کاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان هاتووە. بەڵام دەمانەوێت بە شێوەیەکی ئاشتیانەوە و بە دیالۆگ لە عێراق جیاببینەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە نزیکەی یەک سەدەیە هەوڵیان داوە یەکپارچەیی عێراق بپارێزن، بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا چوار هەزار و ٥٠٠ گوندیان لێ خاپوور کرا و بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرایە سەر و تەنها لە بنەماڵەی خۆیان ١٠ هەزار کەسیان لێ کووشتن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە خوازیارن لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ بە خۆشی بژین، داکۆکی لەوەش کرد کە سەربەخۆیی دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان نەوەک کەوتنەوەی کێشەی نوێ.
لە وەڵامی پرسیاری "ئایا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دڵنیاییەکتان وەرگرتووە لەبارەی سەربەخۆییەوە؟"، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لە وەڵامدا گوتی: "گەلی کورد لەمبارەیەوە بڕیار دەدات، ئەگەر چاوەڕێی دیارییەک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکەین، دەوڵەتی کوردی هیچ کاتێک دانامەزرێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا کە ٧ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، هیوای خواست سەرکۆماری نوێ پشتیوانی دەوڵەتی کوردی بێت یاخود بەلانیکەمەوە دژی ئەمە نەوەستێتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکیش لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە مووسڵ، بارزانی رایگەیاند ئەگەر تاکو ئێستا سەرکەوتنی مەزنیش بەدەست هاتبێت دیسانەوە پاککردنەوەی ئەم شارە بە تەواوی لە تیرۆریستان ئێجگار زەحمەتە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی باسی لهوه كرد كه به لهناوبردنی داعش كێشهكان له عێراق تهواو نابن، هۆشداریدا لهوهی كه ئهو رێكخراوه به ناوێكی دیكهوه بهردهوام بێت، لهبهرئهوهی ههتا ئهو داوایهی داعش له ناوچهكهدا ئامانجێتی لهناونهبرێت رێكخراوهكه بهردهوام دهبێت لهسهر دروستكردنی مهترسی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لهوهیش كرد كه پاش دهركردنی داعش له مووسڵ هاوپهیمانی نێودهوڵهتی بۆ ماوهیهك له ناوچهكهدا بمێنێتهوه.
بارزانی ئهوهیشی خستهڕوو كه هێزی سهربازی نێودهوڵهتی پشتیوانی دووباره بنیاتنانهوهی مووسڵ دهكات و، پێویسته میلیشیا شیعهكان ناوچهكه جێبهێڵن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی هاریكاری فهڕهنسای له مووسڵ به تهواو ناوزهندكرد و، ئاماژهی بهوه كرد كه به تایبهتی له بواری ههواڵگریدا پشتیوانی گرنگییان لێوهرگرتوون.