Tuğçenur Yılmaz
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "ده‌بێت فه‌ڕه‌نسا له باره‌ی ره‌وشی سووریاوه چاو به هه‌ڵوێستی خۆیدا بخشێنێته‌وه سه‌باره‌ت به باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له ئه‌نقه‌ره، چارلێس فریس كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا. گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانمان جێگای خۆشحاڵین. ده‌بێت فه‌ڕه‌نسا له باره‌ی ره‌وشی سووریاوه چاو به هه‌ڵوێستی خۆیدا بخشێنێته‌وه سه‌باره‌ت به باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه".