Mohammed Baqi Hussein
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
مێڵبۆرن - AA
دوای ئه‌وه‌ی بوومەلەرزەیەک به هێزی 7،8 پله به پێوه‌ری ریخته‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری کرایستشرش نیوزلەندای هه‌ژاند و گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌سی لێكهوتهوه، بوومەلەرزهیهكی دیكه به هێزی 6،2 پله ناوچه‌كه‌ی بۆ جاری دووه‌م هه‌ژانده‌وه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زه‌وی ناسیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌رینه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دورگه‌ی باشووری نیوزله‌ندا كه دوێنی له‌ئه‌نجامی بوومەلهرزهیهكدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌رده‌وامه و بوومەلهرزهیهكی دیكه هێزی 6،2 پله به‌پێوه‌ری ریخته‌ر ناوچه‌كه‌ی بۆ جاری دووه‌م هه‌ژاندووه.
بوومەلهرزهی دووه‌م كاتژمێر1:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی ناوخۆی نیوزلەندا به‌دووریی 120 كیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندی شاری کرایستشرش له‌قووڵایی 10 كیلۆمه‌تره‌وه روویداوه و زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات كاره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كان له شاری کرایستشرش به‌رده‌وامه.
ساڵی 2011 له‌ئه‌نجامی بوومەلهرزهیهكدا له نیوزلەندا كه بەهێزی 6.3 پله بوو به‌پێوه‌ری ریخته‌ر، 185 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.