Kasım İleri,Rewa Mahmood Hasan
06 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
گوتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مۆرگان ئۆرتاگوس لەبارەی هەوڵەکانی گەڕان بەدوای هایدرۆکاربۆندا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گوتی، "ئەمریکا بەقوڵی نیگەرانە لە بیستنی نیازی ئەنجامدانی چالاکی هەڵکەندن لەو ناوچەیەی کە تورکیا و کۆماری قوبرس وەک ناوچەی تایبەتی ئابووری ناساندوویانە".
ئۆرتاگوس لەبارەی چالاکییەکانی گەڕان بەدوای هایدرۆکاربۆن لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا لە لایەن کەشتییە تورکیەکانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:
"ئەمریکا بەقوڵی نیگەرانە لە بیستنی نیازی ئەنجامدانی چالاکی هەڵکەندن لەو ناوچەیەی کە تورکیا و کۆماری قوبرس وەک ناوچەی تایبەتی ئابووری ناساندوویانە. ئەم هەنگاوە تابڵێی هاندانە بۆ پەشێوی و گرژیەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات. داوا دەکەین کە بەرپرسانی تورکی ئەم چالاکییە بوەستێنن و هەموو لایەکیش بانگهێشت دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی سەردانیدا بۆ کۆماری تورکی باکووری قوبرس ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا هەنگاوی پێویستی ناوە و کۆماری باکووری قوبرسیش مۆڵەتی داوە و دەستیکردووە بەکاری هەڵکەندن و گەڕان لەڕێی کەشتییەکانەوە.