Sangar Hamad Azeez
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
سەرکۆماری کۆماری تورکی قوبرسی باکوور ئاکنجی لەبارەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرکردەی قوبرسی یۆنان لەبارەی "بە توندی لەدەرگا دان و دەرچوون"، گوتی: "ئەو دەرگایەی کە پێیدا رۆیشتن و هاتن دیسانەوە کردنەوەی ئەم دەرگایە لە دەستی ئەوانە".
دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان سەرکۆماری کۆماری تورکی قوبرسی باکوور ئاکنجی گوتی: "دوای گوتەکانی سەرکردەی قوبرسی یۆنان ئاناستاسیادیس نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قوبرس ئێسپێن بارس ئیدی گوتارێکی لەبارەی بابەتەکەوە پێشکەشکرد، لە گوتارەکەش ئیدی ئاماژەی بەوەکرد کەوا پێویستە تێڕوانینەکان بگۆڕدرێن، لەو کاتەشدا سەرکردەی قوبرسی یۆنان بە توڕەیەوە گوتی 'هیچ شتێکم نیە بۆ گوتن' و بە قایمی دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست و هۆڵی کۆبوونەوەی بەجێهێشت".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەی قوبرسی یۆنان ناوبەناو هەڵسوکەتی نەشیاو ئەنجام دەدات و گوتیشی: "مومکین نیە چاوپۆشی لەو هەڵسوکەوتە بکرێت، بەردەوامی ئەو کۆبوونەوەیە یەکێکە لە گرنگترین مەرجەکانە، بۆ بەردەوامی کۆبوونەوەکانیش دەبێت ریز لە یەکتر بگرین. جگە لەمە هیچ رێگایەکی دیکە نیە. دەبێت ئاناستاسیادیس بگەڕێتەوە چونکە کۆبوونەوەکان بێ ئەو ناتوانرێت بەردەوامبێت".
ئاکنجی گوتیشی "ئەو دەرگایەی کە پێیدا رۆیشتن و هاتن دیسانەوە کردنەوەی ئەم دەرگایە لە دەستی ئەوانە".