ئیتالیا
به‌رپرسانی پۆلیس له شاری ڕۆمای پایته‌ختی ئه‌و وولاته رایانگه‌یاند، كه له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی 250 كم دوور له شاری ڕۆما، وله كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بۆ ماڵه‌كانیان له ناوچه‌ی ئاڤهلینۆ به پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر تووشی كاره‌ساتیكی دڵته‌زێن بوون، ئه‌ویش دوای به‌ربوونه‌وه‌ی پاسه‌كه له‌سه‌ر پردێك به به‌رزایی 30 متر، به‌و هۆیه‌وه 48 كه‌س له كۆی 49 سه‌رنشین له‌ناو پاسه‌كه، بونه قوربانی، 37 كه‌س مردن و 11 دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ووته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی ڕۆما، ئهوسهرنشینانه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان دا له په‌رستگای كاتۆلیكیهكان له ناوچه‌ی پوگلی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتاڵیا تووشی ئه‌و ڕووداوه‌بوون .