Muhammet Ali Kemal
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
نیویۆرک- AA
یەکێک لە گرنگترین رێوڕەسمەکانی بواری موزیک و گۆرانی کە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامییە، لە شاری لۆس ئانجلس ئەمریکا بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەک گۆرانیبێژ و موزیسیانی بەناوبانگ گۆرانییان گوت و ژمارەیەکیان خاوەنی خاڵەتەکان.
لەو رێورەسمەدا کە لە ستاپڵز سەنتەر بەڕێوەچوو، ئەستێرە و گۆرانیبێژی ئینگلیز، ئادێل-ی تەمەن 28 ساڵ بە بردنەوەی 5 خەڵات، تواناکانی خۆی جارێکی دیکە سەلماندەوە.
ئەلبومی ''25''ی ئادێڵ وەک ''ئەلبومی ساڵ'' و گۆرانی ''Hello''ی ناوبراو وەک ''گۆرانی ساڵ'' خەڵات کران.
لەمیانی رێورەسمەکەدا، ئادێل وەک یادکردنەوەیەک بۆ گۆارنیبێژی ئینگلیز، جۆرج مایکڵ کە لەماوەی رابردوودا کۆچی دوایی کرد، گۆرانی ''Fast Love''ی پیشکەشی ئامادەبووان کرد.
59یەمین رێورەسمی خەڵاتەکانی گرامی کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە کەناڵی سی بی ئێسەوە، دەگوازرایەوە لەلایەن ئەکتەری ئینگلیزی بواری سینەما، جەیمس کۆردنەوە پێشکەش کرا.
لە رێوڕەسمەکەدا یەکەم خەڵاتی گرامی درایە گۆرانیبێژی راپ و میوزیسیانی دانیشتووی شیکاگۆ، ''Chance The Rapper''ی تەمەن 23 ساڵ کە خەڵاتی ''باشترین گۆرانیبێژی نوێ'' بوو، کۆی گشتی خەڵاتەکانی ناوبراویش گەیشتە سێ خەڵات.
ئەلبومی گۆرانی ''Blackstar''ی گۆرانیبێژ، دەیڤید باوی کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2016دا کۆچی دوایی کرد و گۆرانی ''Blackstar'' بەشایەنی هەریەک لە خەڵاتەکانی ''باشترین ئەلبومی میوزیکی جێگرەوە'' و ''باشترین گۆرانی رۆک'' بینرا.
هەر لەو رێوڕەسمەدا یادی گۆرانیبێژ، کرایەوە کە لەساڵی 2016دا کۆچی دوایی کرد و خانمە گۆرانیبێژ، بیۆنسێ هەریەک لە گۆرانییەکانی ''Love Drought" و ''Sandcastles"ی لە ئەلبومی "Lemonade"، پیشکەشی ئامادەبووان کرد.
لەپاڵ ئادێل و بیۆنسێدا، هەریەک لە کاتی پێری، مێتاڵیکا، جۆن لیجند، لەیدی گاگا، ئاڵیشیا کییز، کەیس ئۆربان، زە وییکند، درافت پەنک و برونۆ مارس لەنێو ئەو گۆارانیبێژە بەناوبانگانەدابوون کە چوونە سەر ستەیج و بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.
گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی، جێنیفەر لۆپێز بەگوتنەوەی بەشێک لە وشەکانی پەخشانێکی نووسەری رەشپێستی ئەمریکی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لەبواری ئەدەبدا، تۆنی مۆریسن کە نووسیویەتی ''کاتی بێ هیوابوون نەماوە، ناکرێت بەزەییت بەخۆتدا بێتەوە، پێویست بە بێدەنگبوون ناکات، پێویست بەترس ناکات''، پەیامێکی سیاسیی دایە سەرۆکی وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ.
هاوکات گۆرانیبێژ کاتی پێری بەچاکەت و پانتۆڵێکی سپییەوە و بەشریتێکی بریقەدار کە بەقۆڵییەوە بوو ولێی نووسرابوو ''خۆڕاگریی''، گۆرانییە نوێیەکەی خۆی بەناوی ''Chained to the Rhythm''ی پێشکەش کرد و درووشمی ''دژە رق و کینە''ی کە لە خۆپیشاندانەکانی دژی ترەمپدا دەگووترێت، دووپاتکردەوە.
براوەی 59یەمین خەلاتەکانی گرانی بەم جۆرە بوون:
- ئەلبومی ساڵ: ئادێل ''25''
- گۆرانی ساڵ: ئادێل ''Hello''
- باشترین گۆرانیبێژی نوێ: Chance The Rapper
- باشترین ئەلبومی راپ: چانس زە راپەر: ''Coloring Book''
- باشترین گۆرانی راپ: درەیک، ''Hotline Bling''
- باشترین ئەلبومی هاوچەرخ: بیۆنسێ، ''Lemonade''
- باشترین ئەدای سۆڵوی پۆپ: ئادێڵ، ''Hello''
- باشترین ئەلبومی R&B: لالا هەیزەوەی، ''Lalah Hathaway''
- باشترین گۆرانی R&B: ماکسوێڵ، ''Lake by the Ocean''
- باشترین ئەدای R&B: سۆڵنج، ''Cranes In the Sky''
- باشترین ئەلبومی ڤۆکاڵ (دەنگیی) پۆپ: ئادێڵ، ''25''
- باشترین ئەلبومی رۆک: کەیج زە ئێلیفەنت، ''Tell Me I’m Pretty''
- باشترین گۆرانی رۆک: دەیڤد باوی، ''Blackstar''
- باشترین میوزیکی ڤیدیۆ: بیۆنسێ، ''Formation''
- باشترین ئەدای دوێت/گرووپی پۆپ: توێنتی وەن پایلەتس، ''Stressed Out''
- باشترین ئەدای سۆڵۆی نیشتمان: مارن مۆریس، ''My Church''
- باشترین ئەلبومی میوزیکی جێگرەوە': دەیڤد باوی ''Blackstar''