ھەر چەندە لە بواری ئابووریی دا رکابەرییەکی زۆر توند لە نێوان چین و وڵاتانی دیکەی ئاسیایی دا ھەبێ، بەڵام وڵاتانی ئاسیایی بۆ ئەوەی کۆمپانیا چینییەکان لە وڵاتەکەیاندا سەرمایەگوزاری بکەن لە ھەوڵدانێکی بێ وچاندان.
چین کە وەکو کارخانەیەکی گەورەیە بۆ جیھان لە ساڵی ٢٠١٣دا لە چەندین وڵاتی جیھانی وەکو ھۆن کۆنگ، وڵاتانی ئاسیای رۆژھەڵات، یەکێتیی ئەوروپا، ئوسترالیا، ئەمریکا، روسیا و ژاپۆن بە بڕی ٥٧ ملیار و ٨٧٠ ملیۆن دۆلار سەرمایەگوزاریی کردووە.
چین وەکو دووەمین ئابووریی جیھان، یەکێکە لە شەریکی ئابووریی وڵاتە زلھێزەکانی جیھان، لە لایەکی دیکەوە وڵاتانیتازە پێشکەوتوو، بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوورییان، ئابووریی چینیان بە بنەما وەرگرتووە.
چین وەکو وڵاتێکی خاوەن دووەمین ئابووریی جیھان، ھێشتاکە باشترین جێگایە بۆ سەرمایەگوزاریی دەرەکی، رێّژەی سەرمایەگوزاریی دەرەکی لە چین، لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەم تا کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ ٥.٤٨% بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە ١٠٥.٥١ ملیار دۆلار.