یاریزانی جمناستیکی و سێرک ھاکان ئاکدۆغان نزیکەی ١٥ ساڵە لەگەڵ گروپێکی سێرکیی کاردەکا و توانیویەتی سەرنجی ھەوادارانی سێرک و جمناستیک رابکێشێ، ھەروەھا زۆر یاریزانی دیکە رابھێنێ لەسەر ئەو ھونەرەی دەیزانێ.
یاریزانی بەناوبانگی یارییی باسکە ئاکچە لەبارەی ھاکان ئاکدۆغان دەڵێ: "ھاکان یاریزانێکی زۆر لێھاتووەو ئەو ھونەرانەی پێشکەشیان دەکا ناوازەو جیاوازن، یەکێ لە تایبەتمەندییەکانی ئەو یاریزانە متمانە بەخۆبوونیەتی، ئەو توانیویەتی نازناوی رکابەری تاودانی زەوی وەربگرێ بێگومان ئەوە قۆناغێکی زۆر گرنگە."
یاریزان ھاکان ئاکدۆغان دەرچووی پەشی پەروەردەی وەرزشییە لە زانکۆی ئەرجییەس. توانیویەتی بە جووڵە جوان و نائاساییەکانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێ و خەڵک سەرسام بکات، ئێستا جووڵەیەکی تایبەتی ئەو یاریزانە بۆتە جووڵەیەکی مارکە لە جمناستیک و بەناوی یاریزانەکەوە چۆتە فەرھەنگی وەرزشییەوە.
یاریزان ھاکان ئاکدۆغان گوتی: "ئەو گروپەی پێکمانھێناوە یارییەکی تایبەتە کە تێکەڵاوی باسکەو جمناستیکە. ھەوڵدراوە بە شێوەیەکی جوان ئەم دوو یارییە تێکەڵبکەین و ببینە ھۆی سەرنجراکێشانی ھەوادارانمان. بەگوێرەی ئەوەی تا دێ ھەوادارانمان زیاد دەکەن دەتوانم بڵێم سەرکەوتووین لە ککارەکان. جگە لەوەی نمایش دەککەین بە خەڵک و وەرزشوانان رادەگەیەنین کە پێویستە جمناستیک و باسکەوان چی بکات. ئەوە ھاندانێکیشە بۆ وەرزش."