Ruslan Rehimov
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2021
باکو- AA
هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئازەربایجان سەربە هێزەکانی پاراستنی سنوور، تووشی رووداو بوو.
لەوبارەیەوە هێزەکانی پاراستنی سنووری ئازەربایجان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە رووداوەکە کاتژمێر ١٠:٤٠ی ئەمڕۆ لە ناوچەی مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانی قەرەهەیبەت، روویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ١٤ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
دواتریش بەرپرسانی پاراستنی سنوور و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی، چوونە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێ کرد.
دوای رووداوەکەش سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ پەیامێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو سەربازانە کرد کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواستووە.