Hasan Esen,Muhammed Ali Kamal
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به‌پێویستی زانی له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌ی قه‌وقاز، داگیركاریی ئه‌رمینیا له قه‌ره‌باغ كۆتاییبێت و رایگه‌یاند: "توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوسۆزیی و پشتیوانییكردنی ئازه‌ربایجان كه پارێزگاریی له گه‌ل و خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات".
خولوسی ئاكار له میانی پرۆگرامی ئۆنلاینی "توركیا له كه‌شی گۆڕاوی ئه‌منیی هه‌رێمایه‌تی و جیهانییدا" كه له‌لایه‌ن "The Centre for British-Turkish Understanding" كه ناوه‌نده‌كه‌ی له به‌ریتانیایه، سازكرابوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئاكار له میانی گوته‌كانیدا باسی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌رمینیای بۆ سه‌ر ئازه‌ربایجان كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه یه‌ریڤان به‌و په‌لامارانه جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی نیشاندا كه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشه‌كان پێشێلكاریی روونی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن و ئه‌وان به توندیی سه‌ركۆنه‌یان كردوون، راشیگه‌یاند: "داگیركاریی نایاسایی قه‌ره‌باغ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، بووه‌ته هۆی ده‌ربه‌ده‌ربوونی زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له ناو ئازه‌ربایجاندا. له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌ی قه‌وقاز، پێویسته داگیركاریی ئه‌رمینیا له قه‌ره‌باغ كۆتاییبێت. توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوسۆزیی و پشتیوانییكردنی ئازه‌ربایجان كه پارێزگاریی له گه‌ل و خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات".