Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2015
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو سەبارەت بە بانگەشەکانی رووسیا لەبارەی تورکیاوە، رایگەیاند: "لە سەردەمی جەنگی سارد، یەکێتی سۆڤیەت ئامێری پڕوپاگەندەکردنی هەبوو. هەموو رۆژێک درۆی نوێیان بەرهەم دەهێنا، سەرەتا خۆیان باوەڕیان پێ دەکرد و دواتر چاوەڕێیان دەکرد جیهانیش باوەڕی پێ بهێنێت. ئەمانە بەناوی 'درۆ و فشەکانی پراڤدا' یاد دەکرانەوە. ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە ماوەی ٢٠-٢٥ ساڵی رابردوودا رووسیا وادەزانێت کە بیرمان چووەتەوە، ئەو تایبەتمەندییە سۆڤیەتییانەیان کە لە سۆڤیەتەوە بۆیان ماوەتەوە یەک یەک ئاشکرا دەبن. کەس بەها بۆ درۆکانی ئەم ئامێرە سۆڤیەتییە دانانێت".
هه‌روه‌ها سەرۆکوەزیرانی تورکیا له‌باره‌ی ئازه‌ربایجانیشه‌وه دوا و گوتی: "سەبارەت بە بەشێك لە خاكی داگیركراوی كۆماری ئازەربایجان و لەسەروو هەمووشیانەوە ناوچەی قەرەباغ، ئێمە هەڵوێستمان روون و ئاشكرایە. تا ئەو كاتەی هەموو بەشەكانی خاكی ئازەربایجان ئازاد دەبێتەوە، ئێمە پشتیوانی ئازەربایجان دەكەین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیران توغروڵ توركێش و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌وه سه‌عات 9 و 45 خولهك به كاتی ئه‌نقه‌ره له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌ن بۆغا به‌ره‌و ئازه‌ربایجان به‌ڕێ كرا.
داودئۆغڵو به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له یاریده‌ده‌ره‌كانی یاڵچن ئاكدۆغان و مه‌همه‌ت شیمشه‌ك، وه‌زیری ئابووری موسته‌فا ئێلی تاش، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه‌کانی سرووشتی به‌رات ئاڵبایراك، وه‌زیری خۆراك و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری فاروق چه‌لیك و وه‌زیری كولتوور، گه‌شتوگوزار ماهیر ئوناڵ و وه‌زیری گه‌یاندن و ده‌ریاوانی و په‌یوه‌ندی بینالی یڵدرم سه‌ردانه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان ئه‌نجام ده‌دات.