Ayşe Aktaş
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له سووریا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
كتژمێر 12:00ی شه‌و به‌كاتی ناوخۆی سووریا ئاگربه‌سته‌كه ده‌ستیپێكرد كه له‌لایه‌ن توركیا و رووسیاوه گرنتی ده‌كرێت و ئه‌و گرووپانه له‌ده‌ره‌وه‌ی رێككهوتنهكهدان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به رێكخراوی تیرۆریستی ناسێنراون.
له‌چوارچێوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌دا لایه‌نه‌كان به‌ڵێنیان داوه، هێرشه ئاسمانییه‌كان و ته‌واوی هێرشه‌كانی دیكه و هه‌وڵی فراوانكردنی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان رابگرن.
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، دوێنێ له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا رایگه‌یاند، ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری له سووریا راگه‌یه‌نراوه و رووسیا و توركیا گرنتیی ده‌كه‌ن.
ئه‌نقه‌ره‌ش له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاگربه‌ست رێككه‌وتوون.