Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی ده‌ریانكردووه له‌باره‌ی ٣٥ دیپلۆماتكاری رووسی بۆ جێهێشتنی ئه‌مریكا له ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێردا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما رایگه‌یاند: "ئه‌م کارانە كاردانه‌وه‌ی ته‌واو نییه به‌رامبه‌ر بە چالاكیه شه‌ڕه‌نگێزییه‌كانی رووسیا، كاتێک ناتوانین به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان بۆ رای گشتیی ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام كاتێک دیاری‌یان ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ به گرتنه‌به‌ری چالاكی ههمهجۆر به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاردانه‌وه".
دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی كه بڕیاری جێهێشتنی دیپلۆماتكارانی رووسی لەو وڵاتە له‌خۆگرتووه، ئۆباما دووه‌م روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه و، باسی له‌و بانگه‌شانه كرد كه باس له هێرشی ئه‌لیكترۆنی رووسیه‌كان ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئەمریکا کە ٨ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بەڕێوەچوو.
ئۆباما رایگه‌یاند: "ئه‌م کارانە كاردانه‌وه‌ی ته‌واو نییه به‌رامبه‌ر بە چالاكیه شه‌ڕه‌نگێزییه‌كانی رووسیا، كاتێک ناتوانین به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان بۆ رای گشتیی ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام كاتێک دیاریان ده‌كه‌ین و ده‌ستبه‌جێ به گرتنه‌به‌ری چالاكی ههمهجۆر به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاردانه‌وه. له‌پاڵ به‌رپرسیاركردنی رووسه‌كان له‌وه‌ی ئه‌نجامیانداوه، ده‌بێت ئه‌مریكا و دۆستان و هاوپه‌یمانانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی رووسیا بۆ ده‌ستوه‌ردان له حكوومه‌ته دیموكراسییه‌كان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی ئەمریکا له رۆژانی داهاتوودا راپۆرتێك ده‌داته كۆنگرێس سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانمان".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌یدا كۆده‌بێته‌وه.
تره‌مپ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "كاتی ئه‌وه هاتووه وڵات بچێته دۆخی زیاتر گه‌وره‌بوون و باشتره‌وه. دووباره له پێناو وڵات و گه‌له مهزنهكهماندا هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ وه‌رگرتنی زانیاری نوێ له‌باره‌ی راستییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌واڵگریدا كۆده‌بمه‌وه".