Orhan Güngör,Hemın Othman Mohammed
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2017
ئاگری - AA
له رووداوێكی هاتوچۆدا له ئاگری، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 11ی دیكه‌ش برینداربوون.
رووداوه‌كه له نێوان بارهه‌ڵگرێكی تابلۆ ئێرانی و مینی پاسێكدا له‌سه‌ر رێگای ئاگری-ئه‌رزه‌ڕۆم رووی دا كه به هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه به سه‌هۆڵبوون و ته‌م تیایدا روویداوه.
له‌و رووداوه‌دا مینی پاسه‌كه وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی هه‌وڵیدابوو ئۆتۆمبێله‌كه بخاته سه‌ر قه‌راغی شه‌قامه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ر نه‌كه‌وێت.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی ئافاد، فریاگوزاری به‌په‌له و پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه.
له‌و رووداوه‌دا، سێ كه‌س له شوێنی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئاگری.