Hakan Çopur
28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه و دۆسیەكانی لیبیا و ئیدلب-یان تاوتوێكردووه.
جێگری گوته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆشكی سپی ، جود دیری راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و تره‌مپ بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''هه‌ردوو سه‌رۆك گفتوگۆیان كردووە له‌سه‌ر پێویستی راگرتنی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له لیبیا و درێژه‌دان به ئاگربه‌ست له‌و وڵاته‌دا و هاوڕابوون له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌و توندوتیژییه‌ی له ئیدلب درێژه‌ی هه‌یه''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هەروەها ئاماژه به‌وه كراوه كه دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی توركیا و یۆنان كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ریای ناوه‌ڕاست.