Sayed Khodaiberdi Sadat
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
كابوڵ - AA
ناوه‌ندی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی لۆگار دراوسێی كابوڵی پایته‌خت، زابول و ئوروزگان كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبان.
په‌رله‌مانتاری لۆگار، هوما ئه‌حمه‌دی، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد چه‌كدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان له دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌ستیان به هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر شاری پۆل عه‌له‌م ناوه‌ندی پارێزگای لۆگار كردووه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی شاره‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كداره‌كان و ژماره‌یه‌كیش له كارمه‌ندی هێزه ئهمنییهكانیانیان به دیل گرتووه.
هاوكات ئه‌ندامی شورای پارێزگای زابول، ئه‌سه‌دوڵڵا كاكار ئاشكرای كرد، شاری قه‌ڵات ناوه‌ندی پارێزگای زابول له دوای پێكدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبان.
لای خۆیشییه‌وه پارێزگاری ئوروزگان، عومه‌ر شێرزاد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له پێناو ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه حكوومییه‌كان و هاووڵاتییان زیانیان پێ نه‌گات، شاری ترینكوت ناوه‌ندی پارێزگاكه‌یان بۆ تاڵیبان جێهێشتووه.
دوای ئه‌وه‌ی كه پارێزگای لۆگار كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبان، كابوڵی پایته‌ت له باكووری خۆرئاواوه گه‌مارۆ درا.
پاش كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و سێ پارێزگایه له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، ژماره‌ی ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگایانه‌ی له ماوه‌ی هه‌شت رۆژی رابردوودا حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له به‌رامبه‌ر تاڵیباندا له‌ده‌ستی داوه، بۆ ١٨ پارێزگا به‌رزبوویه‌وه.