Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2018
نیویۆرك – AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی رایگه‌یاند، ئیدی جیهان ناتوانێت چاو له راستییه تاڵه‌كانی میانمار بپۆشێت. ده‌بێت باسی راستیی پاكتاوی ره‌گه‌زی موسڵمانانی ئاراكان بكرێت و ده‌نگی ئه‌وان ببیسترێت.
هالی له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ره‌وشی میانمار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی کە دوێنێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كرده‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیدی جیهان ناتوانێت چاو له راستییه تاڵه‌كانی میانمار بپۆشێت و گوتی: "ده‌بێت باسی راستیی پاكتاوی ره‌گه‌زی موسڵمانانی ئاراكان بكرێت و ده‌نگی ئه‌وان ببیسترێت".
هالی به ئاماژه‌دان به‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه له كه‌مپه‌كانی كۆكس بازاڕ ئاماده‌ی كردبوو كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌زار و ٢٤ په‌نابه‌ره ئاراكانییه كرابوو كه له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه گوتی: "ئه‌وه‌ی سوپای میانمار به‌رامبه‌ر موسڵمانانی ئاراكانی كردووه مرۆڤ تووشی شۆك ده‌كات، چیرۆكی ئاراكانییهكان رووداوێكی ده‌گمه‌نه".
- "هێشتا هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر له ئێمه ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م كارانه‌یان ئه‌نجام دا"
نیکی هالی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، كوێت، هۆڵه‌ندا، پێرو و ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵ ده‌ده‌ن دڕندهییهكهی میانمار له رۆژه‌ڤدا بهێڵنه‌وه و گوتی: "هه‌وڵمانداوه هێزه ئه‌منییه‌كانی میانمار لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.به‌ڵام ده‌بێت كاری زۆر زیاتر بكرێت. تاكو حكوومه‌تی میانمار ئه‌و رێككه‌وتننامانه جێبه‌جێ نه‌كات كه ده‌بنه هۆی كۆتایی هێنان به كێشه‌كان له‌مباره‌یه‌وه، رێز له مافی كه‌مینه‌كان ناگیرێت له‌و وڵاته‌دا. هێشتا هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر له ئێمه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رواندا و سڕبیا ئه‌م كارانه‌یان ئه‌نجام دا. ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌كه‌وینه خۆ ئه‌وا به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی میانمار به ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵناستین".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆتاییدا گوتی: "ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی كۆفی ئه‌نان پێكهاتبوو جێبه‌جێ بكرێن ئه‌وا شكۆ و ئاسایشی هه‌موو میانمارییهكان ده‌پارێزرێت".