Betül Yürük
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
نیویۆر – AA
كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئامێره پزیشكییه‌كان له ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان پێ دراوه پشكنینێكی نوێ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌كار بهێنن كه له ماوه‌ی ١٥ خوله‌كدا ئه‌نجامه‌كه ده‌رده‌خات.
كۆمپانیاكه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی پشكنینی ئه‌نتیجێن بۆ كۆرۆنا ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا (ئێف دی ئای)یان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌م ئامێره نوێیه‌ی پشكنین هێنده‌ی كرێدی كارتێك ده‌بێت و ده‌تواندرێت هه‌ڵبگیرێت، پێویستی به پێداویستیی دیكه نییه و مه‌عجونی پشكنینه‌كه‌ش به پێنج دۆلار ده‌فرۆشرێت.
هه‌روه‌ها له تشرینی دوومه‌وه نزیكه‌ی ٥٠ ملیۆن مه‌عجونی پشكنین به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
كۆمپانیاكه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رنجیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئهپڵیكهیشنێكیش بۆ مۆبایل داده‌نێن كه له رێگه‌یه‌وه ئه‌وانه‌ی پشكنینیان كردووه ده‌توانن كه چوونه ناوه‌نده‌كانی خوێندن و شوێنی كاره‌كانیان ئه‌نجامه‌كانی پشكنینه‌كانیان نیشان بده‌ن.
ئه‌م كۆمپانیایه تا ئێستا بۆ پێنج مهعجومی پشكنین كه ئه‌نجامه‌كه‌یان له ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه، یه‌كێك له‌وانه‌یش ''ID Now" كه له كۆشكی سپی به‌كار ده‌هێندرێت.