Mücahit Oktay
02 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان-AA
ئه‌مریكا بڕیاریدا دیپلۆماتێكی رووسی كه له باره‌گای گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك كارده‌كات، دیپۆرت بكاته‌وه.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرای كرد، ئه‌مریكا له‌پاڵ ئه‌و ١٢ دیپلۆماته‌ی كه دوێنێ دیپۆرتی كردبوونه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌مان بڕیاری بۆ هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی رووسی داوه.
ستیفان دوجاریك گوتی: "ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا وه‌ك وڵاتی خاوه‌نماڵ، بڕیاری خۆی له‌باره‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندێكی رووسی كه له ئۆفیسی سكرتاریه‌تی گشتیی له نیویۆرك كارده‌كات، پێڕاگه‌یاندین".
دوجاریك له‌باره‌ی ئه‌و ١٢ كارمه‌نده‌ی نێرده‌ی رووسیا كه دوێنێ بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه درا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه زانیاری‌یان دراوه‌تێ و گوتی: "رێككه‌وتننامه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی خاوه‌نماڵ، به‌پێویستی نازانێت وڵاتی خاوه‌نماڵ له‌م بابه‌تانه‌دا راوێژ به سكرتێری گشتیی بكات".