Kasım İleri
02 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
واشنتۆن-AA
كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرای كرد، هێشتا رووسیا نه‌یتوانیوه باڵاده‌ستیی به‌سه‌ر ته‌واوی ئاسمانی ئۆكراینادا هه‌بێت.
كاربه‌ده‌سته‌كه سه‌باره‌ت به جه‌نگی رووسیا-ئۆكراینا زانیاریی دایه گرووپێك له رۆژنامه‌وانان و ئاشكرای كرد، له‌سه‌دا ٨٠ی ئه‌و هێزانه‌ی رووسیا له ناوچه‌كه جێگیری كردبوون، چوونه‌ته نێو ئۆكرایناوه.
راشیگه‌یاند: "تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دیسان تێكهڵهیهكمان بینی له مووشه‌كی كورت مه‌ودا و مووشه‌كی مامناوه‌ند مه‌ودا كه بریتی بوون له زیاتر له ٤٠٠ مووشه‌ك (له رووسیاوه ئاڕاسته‌كرابوون). كایه‌ی ئاسمانیی ئۆكراینا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی جێ ناكۆكی بێت. رووسه‌كان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له ته‌واوی ئاسمانی ئۆكراینادا باڵاده‌ستییان هه‌بێت به‌ڵام به‌راورد به ژماره‌یه‌ك ناوچه، له هه‌ندێكیان كۆنترۆڵیان زیاتره. هه‌مان شت بۆ ئۆكراینییهكانیش راسته. سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و به‌رگریی مووشه‌كی ئۆكراینا سه‌لامه‌ته، تێكنه‌چووه و به‌رده‌وامه له كاركردن".
كاربه‌ده‌سته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، رووسیا زیاتر له ٧٥ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ئۆكراینا كردووه كه ژماره‌یه‌كیان خراونه‌ته خواره‌وه و به هه‌مان شێوه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی سه‌ربه هێزه ئاسمانییه‌كانی ئۆكرایناش خراونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی پێنتاگۆن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له پێگه‌یه‌كدا نییه بتوانێت پشتڕاستی ئه‌وه بكاته‌وه كه رووسیا بۆمبی ههڵماتیی له ئۆكراینا به‌كارهێناوه یان نا و سه‌باره‌ت به بۆمبی گه‌رمیی (تێرمۆباریك)یش رایگه‌یاند: "ههڵسهنگاندنهكانمان به‌وشێوه‌یه‌یه كه خاوه‌نی ئه‌و سیستمه‌ن كه بۆ ئاراسته‌كردنی چه‌كه گهرمییهكانیان به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام ناتوانین به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه پشتڕاست بكه‌ینه‌وه".
كاربه‌ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رووسه‌كان هێشتا له‌و خاڵهدان كه دوێنێ له باكووری كیێڤ تێیدا بوون و ئاشكرایشی كرد، ئاماژه‌یان بینیوه به‌وه‌ی كه یه‌كه سه‌ربازییه رووسه‌كان به‌ره‌وڕووی به‌رگریی، ته‌واوبوونی سووته‌مه‌نی و خۆراک بوونه‌ته‌وه.