Kasım İleri
06 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی داوه به فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازیی به سعوودیه به به به‌های ٦٥٠ ملیۆن دۆلار.
ئاژانسی هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ره‌زامه‌ندی نیشان داوه بۆ فرۆشتنی مووشه‌كی ئاسمان بۆ ئاسمانی مه‌ودا مامناوه‌ندی پێشكه‌وتووی جۆری AIM-120C و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی به سعوودیه كه به‌هاكه‌ی به ٦٥٠ ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه راگه‌یه‌ندراوی په‌یوه‌ندیدار به ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین به فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان ره‌وانه‌ی كۆنگرێس كراوه و تیایدا هاتووه: " پاكێجی فرۆشتنه‌كه جگه له ٢٨٠ مووشه‌كی جۆری AIM-120C، هه‌روه‌ها ٥٩٦ ئاراسته‌كه‌ری مووشه‌كی جۆری LAU-128 و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت".
سه‌رنجیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه ئاسمانییه‌كانی سعوودیه ئه‌م مووشه‌كانه له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێف-١٥ و فڕۆكه‌كانی جۆری Eurofighter Typhoon به‌كار ده‌هێنن.