Mücahit Oktay
18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
نیوجێرسی - AA
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، فرۆشتنی چه‌ك لە ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
واین ڤید به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگایه‌كی فرۆشتنی چه‌ك له ویلایەتی نیوجێرسی و یه‌كێكه له‌و ویلایه‌تانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌چڕی تیایدا بڵاوبووه‌ته‌وه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ماوه‌ی دوو سێ رۆژه له‌به‌رده‌م كۆگاكهیاندا ریز ده‌به‌سترێت بۆ كڕینی چه‌ك.
واین ڤید باسی له‌وه كرد كه ئه‌و دۆخه ئاسایی نییه و گوتی: ''وابزانم خه‌ڵكی نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن له‌م نێوه‌نده‌دا خزمه‌تگوزاریه دیاره‌كان نه‌مێنن، ده‌ترسن له‌وه‌ی چۆن ماڵ و خێزانه‌كانیان بپارێزن. له‌به‌رئه‌وه روو ده‌كه‌نه چه‌ك كڕین. ئه‌و چه‌كانه‌ی كه پڕفرۆش‌ترین ئه‌وانه‌ن بۆ پارێزگاریكردن له ماڵ به‌كارده‌هێنرێن''.
واین ڤید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌مباركردنی چه‌ك نه‌كرێت فرۆشیان سنوورداركردووه.
له ویلایه‌تی ڤێرجینیای رۆژئاوا كه حاڵه‌تی توشبوون به په‌تاكه نزیكبووه‌ته‌وه له ٧٠، فرۆشی چه‌ك به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه.
له‌و ناوچانه‌ی په‌تاكه زۆره خه‌ڵكی له‌به‌رده‌م كۆگاكانی فرۆشتنی چه‌ك ریزیان به‌ستووه.
سه‌رۆكی كه‌مپینی به‌رگرتن له توندوتیژی چه‌ك، كریس براون له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ زیادبوونی فرۆشی چه‌ك مه‌ترسیش زیادی كردووه.
راشیگه‌یاند ''ره‌نگه زیادبوونێكی تراجیدیایی له مردن به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له په‌تاكه و كڕینی چه‌ك زیاد بكات. سه‌دا ٤٠ خاوه‌ن چه‌كه‌كان، چه‌كه‌كانیان له ژینگه‌یه‌كی كراوه‌دا ده‌شارنه‌وه. ئه‌و دۆخه‌ش رووداوی كوشتنی لێده‌كه‌وێته‌وه''.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له ماڵپه‌ڕی (Consumer Affairs) بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له‌میانی ١١ رۆژی رابردوودا، فرۆشتنی چه‌ك له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی Ammo.comه‌وه له‌سه‌دا ٦٨ زیادی كردووه.