Dilara Zengin
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دانانی ئه‌پڵیكه‌یشنی تیك تۆك'ی كۆمپانیای ByteDance چینی به پاساوی "پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی" بۆ هه‌فته‌یه‌ك دواخست.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه واژوو له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ده‌كات كه له‌وانه‌یه به‌شێك له پشكه‌كانی لقه‌كه‌ی تیكتۆك له ئه‌مریكا Oracle-Walmart بكڕدرێتهوه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌ژێر رۆشنایی پێشهاته ئه‌رێنییه‌كان و له سه‌ر راسپارده‌ی تره‌مپ وه‌زیری گه‌نجینه، ویلبه‌ر رۆس بڕیاری داوه بڕیاری كاركردن به قه‌ده‌غه‌كردنی دانانی ئهپڵیكهیشینی تیكتۆك له ٢٠ی ئه‌یلوله‌وه بۆ ٢٧ی ئه‌یلول دوا بخات.
١٨ی ئهیلوول وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه له‌پێناو "پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی"دا له ٢٠ی ئه‌یلووله‌وه دانانی ئه‌پڵیكه‌یشنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تیكتۆك و WeChat داده‌خه‌ن.