Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین له واشنتۆن داده‌خات.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له هه‌واڵیكیدا كه پشتبه‌ستن به به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه، باسی له‌وه كردووه كه راگه‌یه‌ندراوه‌كه له لایه‌ن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن-ه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ره‌شنووسی ئه‌و ده‌قه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه جۆن بۆڵتن له‌باره‌ی بڕیاری رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین به‌كاری ده‌هێنێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جۆن بۆڵتن ئه‌مه بڵێت "ئه‌مریكا هه‌موو كات له پاڵ ئیسرائیلی دۆست و هاوپه‌یماندایه. له‌كاتێكدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ستپێكی دانوستانی راسته‌وخۆ و واتادار له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تده‌كه‌نه‌وه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌م ئۆفیسه به كراوه‌یی ناهێڵێته‌وه".