Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2015
دوای مه‌راسیمی هه‌ڵكردنی ئاڵای فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو بابه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و باسی له گفتوگۆیه‌كی نێوان خۆی و مه‌حموود عه‌باس كرد.
داودئۆغڵو رایگەیاند: "دوای گوته‌كانی ده‌ستی یه‌كترمان گوشی و پێی گوتم 'ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه ئه‌م مه‌راسیمه نه‌ده‌بوو، چونكه كاتێك هه‌مووان بهجێیانهێشتبووین و ته‌نها ئێوه‌مان له‌گه‌ڵدابوو' هیچ كه‌س پێی وانه‌بوو له 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2012دا ئه‌و بڕیاره بدرێت. به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان پێی هه‌بوو. له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا هه‌وڵماندا و به جیاوازییه‌كی زۆر بردمانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌ك مه‌حموود عه‌باس دڵخۆشم. گوتم پشتیوان به خودا رۆژێك ئه‌و ئاڵایه له قودسی پیرۆز و مزگه‌وتی ئه‌قسا هه‌ڵده‌كرێت و هه‌موو له‌وێ ده‌بین. ئه‌و ئاڵایه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌شه‌كێته‌وه ته‌نها ئاڵای فه‌ڵه‌ستین نییه، به‌ڵكو ئاڵای شانازیی مرۆڤایه‌تییه. ئاڵای ئازادی و شانازی و به‌های مرۆڤایه‌تی و شه‌ره‌فه. پیشتیوان به خوادا ئه‌و ئاڵایه له قودس و مزگه‌وتی ئه‌قساش ده‌شه‌كێته‌وه".
سه‌باره‌ت به چاوه‌ڕوانییه‌كانی له قۆناغی ئاینده‌دا له‌باره‌ی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینه‌وه پرسیار له داودئۆغڵو كرا، ناوبراو له‌وه‌ڵامدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه یه‌كه‌م دیداری له نیویۆرك له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستیندا ئه‌نجام داوه.
داودئۆغڵو رایگەیاند: "له‌مه‌ودوا رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ش دێنه قۆناغی دانپێدانانی فه‌ڵه‌ستین و دێنه پاڵ توركیا و دانی پێداده‌نێن. ئه‌و داوای پشتگیری له ئێمه كردووه. ئێمه‌ش گفتمان پێداون، به‌هه‌رجۆرێك بێت لهپشتیانین. قۆناغی له‌مه‌ودواش هه‌وڵدانه بۆ شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای فه‌ڵه‌ستین له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌دا. وه‌ك ده‌بینن له مزگه‌وتی ئه‌قسا سته‌م و فشارێكی زۆر هه‌یه، هه‌ڵكردنی ئاڵای فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ بووه ئومێدێك بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین. سڵاو له خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌م كه بۆ پارێزگاریكردن له پیرۆزییه‌كانیان سه‌ربه‌رز وه‌ستاون. ده‌بێت ئه‌و تێكۆشانه درێژه پێبده‌ین".