Dilara Zengin
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2021
واشنتۆن- AA
پاكێجی پشتیوانیی ئابووریی به بڕی ملیارێك و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار كه ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن، خوازیاره له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بیخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كرا.
له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، پرۆژه‌یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی پیران په‌سه‌ند كرابوو، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه تێیدا ئه‌نجامدرابوو، به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدانی كۆتایی له‌سه‌ری، دووباره ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرایه‌وه و به ٢١١ ده‌نگ به‌رامبه‌ر به ٢٢٠ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
پرۆژه‌یاساكه كه نه‌یتوانی پشتیوانیی ئه‌ندامانی كۆماریخوازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت، به‌مه‌به‌ستی بوونی به یاسا، پێویستی به واژووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدنه و له‌و پێناوه‌شدا ره‌وانه‌ی كۆشكی سپی كراوه.
- هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجوومه‌نی پیران په‌سه‌ند كرابوو
پرۆژه یاسای پاكێجی پشتیوانیی ئابووریی به بڕی ملیارێك و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه گرنگترین بابه‌تی رۆژه‌ڤی ئه‌مریكایه، رۆژی ٢٧ی شوبات له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و پڕ و دوور و درێژ، پرۆژه یاساكه رۆژی ٦ی ئادار له ئه‌نجوومه‌نی پیران په‌سه‌ند كرا. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رێكارێكی یاسایی كه به "سازان" ناوده‌برێت، خرابوویه گه‌ڕ و به بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به پشتیوانیی كۆماریخوازه‌كان بێت، له ئه‌نجوومه‌نی پیران تێپهڕێنرابوو.
به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه تێیدا ئه‌نجامدرا، پرۆژه‌یاساكه به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدانی كۆتایی له‌سه‌ری، دووباره ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرابوویه‌وه.