Hemın Othman Mohammed
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2016
واشنتۆن - AA
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك بدات كه رێگه به خانه‌واده‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر ده‌دات، سكاڵا له‌سه‌ر سعوودیه تۆمار بكه‌ن.
ئەندامانی كۆنگرێس لە پارتی كۆماری له‌و زانیارییه‌ی بۆ راگه‌یاندنی ئه‌مریكایان ئاشكرا كردووه، باسیان له‌وه كردووه كه به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساکه، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆژه یاساكه ده‌به‌نه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت کە ئه‌و پرۆژه یاسایه له‌لایه‌ن سیناتۆرێكی دیموكراته‌كان و سیناتۆرێكی كۆمارییەكانهوه ئاماده‌كراوه و، له مانگی ئایاری رابردوودا له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كراوه، به‌ئاسانی له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران تیپهڕێندرێت.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه پێش 15مین ساڵیادی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، پرۆژه یاساكه بخرێته بەرده‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه ئۆباما ڤیتۆی پرۆژه یاساكه ده‌كاته‌وه.
پرۆژه یاساكه، رێگه به خانه‌واده‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر ده‌دات له دادگاكانی ئه‌مریكا سكاڵا له‌سه‌ر سعوودیه تۆمار بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه رۆڵی له هێرشه‌كاندا هه‌بووبێت.
به‌گوێره‌ی یاسایه‌ك كه ساڵی 1976 له ئه‌مریكا ده‌ركراوه، رێگه نادرێت له دادگاكانی ئه‌مریكا سكاڵا له دژی وڵاتانی دیكه تۆمار بكرێت. پرۆژه یاساكه‌ی ئێستا رێگه ده‌دات ئه‌و به‌شه‌ی یاساكه‌ی ساڵی 1976 هەمواربكرێتەوە.
كاتێک ئه‌م پرۆژه یاسایه هاته ئاراوه، حكوومه‌تی سعوودیه ناڕه‌زایی ده‌ربڕی، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌ندامانی كۆنگرێس گرت به فرۆشتنی سامانه‌كانی له ئه‌مریكا كه به‌هایان 750 ملیار دۆلاره.
باس له‌وه ده‌كریت كه حكوومه‌تی سعوودیه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له رێگه‌ی كاره‌كانی لۆبیهوه هه‌وڵی دا‌و ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پرۆژه یاساكه بكشێننه‌وه. هاوكات حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما داوای له ئه‌ندامانی كۆنگرێس كردووه پرۆژه یاساكه تینهپهڕێنن، هۆشداریشی دابوو له‌وه‌ی ره‌نگه له‌دژی ئه‌مریكا له وڵاتانی دیكه‌شه‌وه قۆناغی دادگایی هاوشێوه بكرێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌مریكی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جۆش ئێرنست دوابه‌دوای تیپه‌ڕاندنی پرۆژه یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی پیران، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و هه‌نگاوه ره‌نگه ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراوی لێبكه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئۆباما ڤیتۆی پرۆژه یاساكه ده‌كاته‌وه.
پرۆژه یاساكه كه له مانگی ئایاری رابردوودا له ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگی له‌سه‌ر درا و، په‌سه‌ند كرا، بۆ ئەوەی ببێت به یاسا پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند بكرێت و، له‌لایه‌ن باراك ئۆباماوه واژوو بكرێت.