Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
له كاتێكدا كه مشتومڕی "جه‌نگی بازرگانیی" له نێوان ئه‌مریكا و چیندا تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێت، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا چینی وه‌ك "قۆرخكاری دراو" راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكوومه‌تی په‌كین به "قۆرخكاریی دراو" تۆمەتباركراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به به‌شی په‌یوه‌ندییدار له یاسای ئۆمنیبهسی ساڵی ١٩٨٨ بۆ بازرگانیی و ركابه‌ریی كردووه و تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری بازرگانیی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچن پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له سه‌رۆكی وڵات، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ریگرتووه، چینی وه‌ك "قۆرخكار" ناساندووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا حكوومه‌تی په‌كین به‌وه تۆمەتباركراوه كه به ده‌ستوه‌ردان له بازاڕ، هه‌وڵی به نزمی هێشتنه‌وه‌ی نرخی یوان ده‌دات.
به‌و پێیه‌ش ستیڤن منوچن په‌یوه‌ندیی به سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو (IMF)ه‌وه كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هه‌نگاو له پێناو "نه‌هێشتنی دۆخی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ركابه‌ریی كه له ئه‌نجامی دوایین كرده‌وه‌كانی چین خوڵقاوه"، ده‌هاوێژن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، چین به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه ئابوورییه‌كانی له میانی G-20دا، هه‌نگاوی ناوه و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش رێكکه‌وتننامه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێشێل ده‌كات.
- تره‌مپ باجی زیاده‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ سه‌پاندبوو
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرایكرد له یەکی ئه‌یلووله‌وه باجی زیاده به بڕی له‌سه‌دا ١٠ ده‌خه‌نه سه‌ر به‌رهه‌می چین كه بەهاکەی ٣٠٠ ملیار دۆلاره. له به‌رامبه‌ریشدا حكوومه‌تی چین بڵاویكرده‌وه، وه‌ڵامی هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه.
چین و ئه‌مریكا ماوه‌ی ساڵێك زیاتره له دانوستان به‌رده‌وامن و گه‌ڕی ١١ی دانوستانه‌كانیان له سه‌ره‌تای مانگی ئایاردا له ئه‌مریكا ئه‌نجامدا. سه‌رۆكی دانوستانكارانی چین، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، لیو هی نه‌یتوانیبوو هیچ شتێك له دانوستانه‌كان ده‌ستبخات.