Muhammed Ali Kamal
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرك - AA
كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئەمريكا، بۆ ٢١٤ هه‌زار و ٦٢٩ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٣٧ هەزار و ٤١٤ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و ٦٣٨ هەزار و ٥٩٦ کەس.
هاوکات ٣٤٩ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢١٤ هه‌زار و ٦٢٩ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٨٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان له ١١١ مليۆن و ٥٠٠ هەزار نزیكبووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٣٢ هه‌زار و ٨٤٨ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨٠٥ هه‌زار و ٤٨٥ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧١٦ هه‌زار و ٤٥٩ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٣٠٠ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
له‌پاش ئه‌مریكاش، له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، هيندستان دێت کە زیاتر له شه‌ش ملیۆن و ٦٤١ هەزار توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە زیاتر له چوار ملیۆن و ٩١٥ هەزار حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.