İdris Sülün
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی تازه دۆزراوه كه له لایه‌ن وێنه‌كێشی ناوداری هۆڵه‌ندی، ڤینسێنت ڤان گۆخ-ه‌وه به قه‌ڵه‌می ره‌ش كێشراوه له ئه‌مسته‌ردام پایته‌ختی هۆڵه‌ندا نمایش كرا.
كه‌ناڵی بی بی سی بڵاوی كرده‌وه مۆزه‌خانه‌ی ڤان گۆخ دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی وێنه‌كێشه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه پێشتر نه‌دیتراوه و تیایدا پیره‌پیاوێكی ماندوو ده‌بیندرێت.
مۆزه‌خانه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره هونه‌رییه به ناوی (Study for Worn Out)ه‌وه‌یه‌وه و له ١٨٨٢ واتا له ده‌سپێكی كاره هونه‌رییه‌كانی ڤان گۆخدا كێشراوه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌م وێنه‌یه زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه له لای خانه‌واده‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاره له مۆزه‌خانه له ئه‌مسته‌ردام نمایش بكرێت.
ئه‌م وێنه‌یه كه واژووی گۆخ-ی له‌سه‌ره، پیره‌پیاوێكی تیادا ده‌بیندرێت كه له‌سه‌ر كورسییه‌كی دار دانیشتووه، هێله‌ك و پانتۆڵی له‌به‌ردایه، پێڵاوی له‌پێدایه و سه‌ریشی شۆڕ كردووه‌ته‌وه و هه‌روو دوو ده‌سته‌كانی خستوونه‌ته ژێری.
لێكۆڵه‌ر له مۆزه‌خانه‌ی ڤان گۆخ، تیۆ میدهندرۆپ ئاشكرای كرد، پێشتر ئه‌و وێنه‌یه له هیچ شوێنێك نه‌بیندراوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به‌دڵنیایییه‌وه ناتواندرێت له رووی مادییه‌وه به‌هایه‌ك بۆ وێنه‌كه دابندرێت".
تاكوو ٢ی كانوونی دووه‌م، وێنه‌كه نمایش ده‌كرێت و دواتر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی كه خاوه‌نیه‌تی.