نیویۆرك
بەرھەمێكی كۆنی نیگاركێشی ھۆلەندی ڤینسێنت ڤان گۆخ بە ناوی "لی ئالی دێس ئەلیسكامپس" لە موزایەدەیەكدا بە بڕی 66 ملیۆن و 300 ھەزار دۆلار فرۆشرا.
لە گەورەترین ماڵی موزایەدەی سەزبیسدا بەرھەمەکانی کۆنی هونەری خرایە مەزادەوە. لە یەك رۆژدا بڕی 368 ملیۆن و 300 ھەزار دۆلار لەو بەرهەمانە فرۆشران.
یەك لەو بەرھەمە گرانبەھایەنەی كە لە موزایەدەكەدا فرۆشەرا بەرھەمی "لی ئالی دێس ئەلیسكامپس"ی نیگاركێشی ھۆلەندی ڤینسێنت ڤان گۆخ بوو كە بەبڕی 66 ملیۆن و 300 ھەزار دۆلار فرۆشرا. نیگاركێشەكە وێنەكەی ساڵی 1888 لە شاری ئارلێسی وڵاتی فەڕەنسا كێشاوە كە گوزارشت لە وەرزی پاییز دەكات. نیگاركێشەكە لە وێنەكەیدا رەنگی زەیتی بەكار ھێناوە.
بەرھەمێكی دیكەی ھەمان نیگاركێش بەناوی "پۆرتریێت ئۆف دكتۆر گاچێت" لە ساڵی 1990دا بەبڕی 82 ملیۆن 500 ھەزار دۆلار فرۆشرابوو.