Erbil Başay
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
به‌رلین - AA
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆرست سیهۆفه‌ر داوای له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد له پێناو پاراستنی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه، هاوكاری پۆڵه‌ندا بكات له قه‌یرانی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بیلاڕووسیادا.
هۆرست سیهۆفه‌ر له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی بیل، باسی له‌وه كرد كه سه‌ركۆماری بیلاڕووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ به پشتیوانی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین خه‌ڵكی به‌كارده‌هێنێت و خوازیاری نانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیریه له خۆرئاوادا.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به پێویستی زانی له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یه‌ك بگرن و گوتی: "پێویسته له پێناو سنووره‌كانی ده‌ره‌وه هاوكاری حكوومه‌تی پۆڵه‌ندا بكه‌ین. له راستییدا ئه‌وه ئه‌ركی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه. ئیستا داوا له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌م ده‌ست به‌كار بكات له‌و باره‌یه‌وه".
سیهۆفه‌ر هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه نه ئه‌ڵمانیا، نه پۆڵه‌ندا ناتوانن به ته‌نیا به‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌دا زاڵ ببن.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆرست سیهۆفه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ره‌خنه له پۆڵه‌ندا ناگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای پاراستووه و تا ئیستا به دروستی هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه.