Ramal Mahmood
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2017
لە شاری مێلبۆرن ـی ئوستراڵیا هەزاران کەس لە دژی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ خۆپێشاندانیان ئەنجام دا.
خۆپێشاندەران کە زۆربەیان لە ئافرەتان پێک دەهاتن بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە دژی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا لە ناوجەرگەی شاری مێلبۆرن گردبوونەوە.
خۆپێشاندەران هوتافیان لە دژی ترەمپ دەکێشا و هۆشداری ئەوەیان دا کە ترسی ئەوە هەیە کەسانی هاوشێوەی ترەمپ لە رووی ئەزموونەوە لە ئوستراڵیا بێنە سەر حوکم.
دوای پێشکەشکردنی گوتارەکان، خۆپێشاندەران تاکو پەرلەمانی ویلایەتی ڤیکتۆرا رێگەیان بڕی و لەو دروشمانەی بەرزیان کردبوونەوە رەخنەیان لە لێدوانەکانی ترەمپ گرتبوو لە بارەی ئافرەت، کۆچبەر و موسڵمانان.