Ramal Mahmood
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
مێلبۆرن - AA
سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا ماڵکم تورنبڵ داوای لە رووسیا کرد کە گوشار بخاتە سەر رژێمی سووریا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە.
تورنبڵ لەلێدوانیدا بۆ رۆژنامەوانانی سیدینی رایگەیاند، رووسیا رۆڵێکی گرنگی هەیە لەسەر رژێمی سووریا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە کەبەهۆی هێرشکردنە سەر کاروانی هاوکاری مرۆیی هەڵوەشایەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە توندوتیژی پێکدادانەکانی سووریا ئەمساڵ لەپار زیاترە و بەرەو رەوشێکی خراپتر دەڕوات، تورنبڵ گوتیشی: "بەتایبەتی بانگهێشتی رووسیا دەکەین. بێگومان رووسیا رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ پابەندکردنی رژێمی بەشار ئەسەد بە ئاگربەستەکە".
تورنبڵ ئاماژەی بەوەدا وڵاتانی دیکەش هەن کە وەک ئێران پشتگیری رژیمی بەشار ئەسەد دەکەن، بەڵام مانەوە و خۆپاراستنی رژێم پابەندە بە پشتگیری رووسیا.
سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا گوتیشی: "پێویستە سەرۆکی رووسیا پوتین بەناوی مرۆڤایەتییەوە پشتگیری رژیمی ئەسەد بۆ ئاگربەست و پابەندبوون پێوەی بکات ".
ناوبراو ئەوەی خستەڕوو کە لەبارچوونی ئاگربەستەکە تراژیدیایە و بەبیری هینایەوە کە تووشی دۆخێک بوون کە مەترسی لەناوبردنی حەلەب لە ئارادایە.
سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا ماڵکم تورنبڵ گوتیشی: "بەناوی مرۆڤایەتییەوە، بۆ گەیشتنی هاوکاری مرۆیی بە هاووڵاتییانی حەلەب پێویستە ئاگربەستەکە درێژبکرێتەوە".