Sangar Hamad Azeez
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
واشنتۆن -AA
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باراک ئۆباما ماوەی زیندانی ١١١ کەس کە بە تاوانی جیاجیا سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکراوە، کەم کردەوە.
کۆشکی سپی لە روونکردنەوەیەکدا رایگایەند: "سەرۆک باراک ئۆباما لە چوارچێوەی پەیڕەوکردنی دەسەڵاتەکەی، بەسەر بڕیاری سزای ئەو زیندانیانە داچوویەوە کە بە تاوانی تێوەگڵان لە بەکارهێنان و بارزگانی کردن بە ماددەی هۆشبەردا سزا درابوون".
ئۆباما لەو کاتەی کە بووەتە سەرۆکی ئەمریکا ماوەی زیندانی ٦٧٣ کەسی کەم کردۆتەوە کە یەک بەسەر سێی ئەو زیندانیانە سزای تاهەتاییان بۆ دەرکراوە.
ئۆباما کە داوای ئەنجامدانی چاکسازی دەکات لە دادگای وڵاتەکەی، لە پلەی یەکەم دێت لە ریزی ئەو ١٠ سەرۆکەی کە ماوەی زنیدانیکردنەکانی کەمکردۆتەوە.
ئۆباما تەنیا لە ٣ی ئابدا ماوەی زیندانی ٢١٤ کەسی کەم کردەوەتەوە کە ئەم ژمارە زیاترە لە ژمارەی تەواوی ئەو زیندانیانەی کە سەرۆکەکانی دیکە ماوەی سزاکانیان کەمردونەتەوە.
کۆنگرێسی ئەمریکا، لەمەوپێش پرۆژە یاسایەکی ئامادەکرد بۆ کەمکردنەوەی سزای بەکارهێنەران و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بەڵام پرۆژەکە نەخرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
زۆرینەی ئەو کەسانەی کە ئۆباما ماوەی زیندانیان کەم دەکاتەوە بریتین لەوانەی کە بە تۆمەتی بەکارهێنانی هیرۆین، حەشیش و جۆرەکانی دیکەی ماددەی هۆشبەر سزا دراون تاوەکو ئێستا تەنیا ١٦ زیندانی کە بە تاوانی تەقەکردن و بەکارهێنانی چەک سزادرابوون لەلایەن ئۆباماوە ماوەی زیندانیکردنەکانیان کەمکراوەتەوە.