ئۆرشەلیم
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیەتی ئیسرائیل میكی رۆسێنفێڵد رایگەیاند: "لە ئاكامی ھێرشێكدا دژی سیناگۆگێك لە شاری ئۆرشەلیم چوار ئیسرائیلی كوژران و حەوتی دیكەش بریندار بوون. دوو كەسی ھێرشبەر كە چەقۆ و تەوریان بەدەستەوە بوو لە ئاكامی ھێرشەکەیان بۆ سەر سیناگۆگەكەی لە گەڕەكی ھارنوف لەلایەن پۆلیسەكانەوە كوژران".
رۆسێنفێڵد ئاماژەی بەوە كرد كە بڕیندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون و گوتی: "دوای رووداوەكە پۆلیسەكان بە مەبەستی گرتنەپێشی رێوشوێنی ئەمنی دەوروبەری ئەو گەڕەكەیان گەمارۆ دا".
تا ئێستا لە بارەی ناسنامەی ھێرشبەران لەلایەن پۆلیسەوە، ھیچ راگەیاندراوێك بڵاو نەكراوەتەوە.