Heman Hussein Yaseen
14 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2026
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، سێ مووشەک کەمپی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی ئێران لە ناوچەی زڕگوێزەڵەی سەر بە پارێزگای سلێمانییان کردە ئامانج، بەڵام ھێرشەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی ئێران، عەلی ڕەنجبەریی بە میدیا خۆجێییەکانی ڕايگەیاندووە کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ٣:١٠ خوولەک، سێ مووشەک ئاراستەی کەمپی زڕگوێزەڵە کراون کە خێزانەکانی کۆمەڵە لەناوچەکە نیشتەجێن.
بەپێی گوتەکانی عەلی ڕەنجبەریی، ئەو شوێنەی ھێرشی کراوەتەسەر شوێنێکی مەدەنییە و سەرەڕای زیانی ماددی، ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشان ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد کە ھێرشەکە لە لایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە و بە پێی گوتەی ئەو، ئەم ھێرشانە وەک وەڵامێک بۆ ئەو مانگرتنە گشتییەیە کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە بەشێکی ئێران ئەنجام بدرێت.